موسڵ.. شارێكی بێكه‌مایه‌تی
موسڵ.. شارێكی بێكه‌مایه‌تی
مقال منقول عن موقع نقاش تحت عنوان الموصل مدينه بلا اقليات تتحدث عن تطور الوضع الامني للاقليات في مدينه الموصل
نیقاش | عادل که‌مال | 2010/06/14
به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك له‌ده‌ستیپێكردنی پڕۆسه‌ی سه‌ربازی – ئه‌منی (ئوم ئه‌لره‌بیعه‌ین)، رۆژی یه‌كی ئایاری 2008، به‌ڕۆژی روناك چوار چه‌كداری ده‌مامكدراو چونه نێو بازاڕی گه‌ڕه‌كی جه‌زائیری ناوه‌ڕاستی موسڵ‌و بیست فیشه‌كیان كرده جسته‌ی یه‌كێ له‌دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه.
پێشگه‌یشتنی ئۆتۆمبیله‌كانی پۆلیس، یه‌كێ له‌و چه‌كدارانه به‌ده‌نگی به‌رز وتی “ئه‌مه چاره‌نوسی هه‌مو هاوڵاتیه‌كی شه‌به‌كیه گه‌ر له‌شاری موسڵ ده‌رنه‌چێت”.
ئه‌و روداوه یه‌كێك بو له‌زنجیره‌یه‌ك روداوی تری رۆژانه كه دژ به‌كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌و ئاین‌و تایفه‌و مه‌زهه‌به‌كانی شاری موسڵ ئه‌نجامده‌دران‌و سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبونی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌پڕۆسه‌ی ئوم ئه‌لره‌بیعه‌ین، ئه‌و كرده‌وه توندوتیژیانه تاكو ئێستاش له‌و شاره‌دا به‌رده‌وامن.
رۆژی یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵ بو، ئۆتۆمبیله‌كانی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاره مه‌سیحیه‌كانی زانكۆی موسڵ كه له‌قه‌زای حه‌مدانیه‌وه هاتبون، له‌نزیك یه‌كێ له‌خاڵه‌كانی پشكنین دوچاری هێڕشی بۆمبی چێندراو بون‌و له‌ئه‌نجامدا دوو خوێندكاریان كوژرا‌و زیاتر له 150ی تریان بریندار بون.
پاش ته‌نها 11 رۆژ له‌و روداوه‌ش، چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامك به‌سه‌ر چونه سه‌ر ماڵی ئه‌ندامێكی سوپای عێراقی سه‌ر به‌تایفه‌ی شه‌به‌ك له‌گه‌ڕه‌كی جه‌زائیری ناوه‌ڕاستی موسڵ‌و خوشكێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵیان كوشت‌و برایه‌كیان به‌سه‌ختی بریندار كرد.
ئه‌م كرده‌وه توندوتیژیانه سه‌رجه‌م پێكهاته‌و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌و ئاین‌و مه‌زهه‌به‌كانی ئه‌و شاره‌ی گرتوه‌ته‌وه وه‌ك مه‌سیحی‌و كورد‌و یه‌زیدی‌و توركمان‌و شه‌به‌ك. ئه‌م كردوانه له‌لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن كه دێنه شوێنی روداوه‌كه‌و قوربانیه‌كان به‌دوای خۆیاندا جێدێڵن‌و ون ده‌بن به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس‌و سوپا كه له‌سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كاندا بڵاوبونه‌ته‌وه، ببیندرێن، یاخود ده‌ستگیربكرێن.
برای هاوڵاتیه‌كی شه‌به‌ك كه له‌ناو شاری موسڵدا كوژراوه، به‌نیقاشی راگه‌یاند “هێڕشكردنه سه‌ر كه‌مایه‌تیه‌كان له‌نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن یه‌ك گروپه‌وه ئه‌نجامنادرێت‌و رێكخراوی قاعیده ته‌نها لایه‌نی به‌رپرس‌و مه‌ترسیدار نییه”. به‌ڕای ئه‌م هاوڵاتیه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت “ئه‌م كرده‌وه تاوانكاریانه په‌یوه‌ندی به‌ئه‌جێندای گروپه چه‌كداره جیاوازه‌كانه‌وه هه‌یه كه هه‌ندێكیان سه‌ر به وڵاتانی دراوسێن‌و ئه‌وانی تریشیان سه‌ر به‌هێزه سیاسیه گه‌وره‌كانی ناوخۆی وڵاتن”.
ئه‌م پیاوه كه به‌ر له‌ساڵێك له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا براكه‌ی له‌ده‌ستداوه، پێده‌چێت دڵنیابێت له‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌ستیان له‌و پرۆسه تاوانكاریانه‌دا هه‌بێت “شێوازی ئه‌نجامدانی كاره تاوانكاریه‌كان به‌ڕونی تێوه‌گڵانی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌رده‌خات له‌و كاره تیرۆریستیانه‌دا، یاخود لانی كه‌م كه‌مته‌رخه‌من له‌رێگه‌گرتن له‌ڕودانیان”.
شاری موسڵ، ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا، گه‌وره‌ترین شار‌و پارێزگای عێراقه له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوان له‌پاش به‌غدای پایته‌خت. تاكو ئێستا ئامارێكی ورد له‌باره‌ی سه‌رژمێری ئه‌و پارێزگایه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نییه‌و ئه‌و ژمارانه‌ی هه‌ن جێگه‌ی گومانن. له‌نێوان ساڵانی 2007-2008، ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكه به‌نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن‌و 900 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده كرابو، به‌ڵام له‌ساڵانی 2009-2010 گه‌یشته زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س. هه‌ر به‌پێی ئاماره ناڕه‌سمیه‌كان، نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێیان له‌عه‌ره‌بی سونه پێكدێن‌و به‌شه‌كه‌ی تریشی به‌سه‌ر كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی تری كورد‌و توركمان‌و یه‌زیدی‌و شه‌به‌ك‌و مه‌سیحی دابه‌شبون.
له‌ئێستاشدا چاودێرانی سیاسی‌و سه‌رۆكی كه‌مایه‌تیه‌كانی پارێزگاكه ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه له‌پاش ساڵی 2003وه ورده ورده شاری موسڵ چۆڵبوه له‌كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌و ئاین‌و مه‌زهه‌به‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی پڕۆسه سه‌ربازیه‌كانی حكومه‌تی عێراقی توانیبێتی ئه‌و هێڕشه به‌رده‌وامانه‌ی سه‌ریان رابگرێت.
له‌سه‌ره‌تای 2005دا بو، یه‌زیدیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه روبه‌ڕوی هه‌ڵمه‌تێكی توندوتیژی فراوان بونه‌وه، هه‌ر له‌كوشتن‌و رفاندن‌و ده‌ركردن‌و ئاواره‌بون، تا گه‌یشته راگواستنی زۆره‌ملێی رێكخراو. به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه تاوانكاریانه‌شه‌وه، شاره‌كه هیچ هاولاتیه‌كی یه‌زیدی تێدا نه‌ماوه. یه‌زیدیه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌كانی ده‌روه‌ی موسڵ هه‌ڵاتن كه شوێنی باب‌و باپیرانیانه وه‌ك قه‌زای شه‌نگال‌و شێخان‌و ناحیه‌ی به‌عشیقه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌لقوش.
كورد قۆناغی دوه‌می هه‌ڵمه‌تی ئه‌و هێڕشه رێكخراوانه‌ی به‌ركه‌وت. له‌ساڵی 2003وه تاكو ئێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌سیان له‌و شاره‌دا لێكوژراوه‌و ده‌یان هه‌زاری تریشیان ئاواره‌ی شاره‌كانی كوردستان بون.
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2006و گه‌یشتنی راگوێزراوه سونه‌كان له‌شاره‌كانی تری عێراقه‌وه بۆ شاری موسڵ له‌پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كانی شاری سامه‌را‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی تایفی له‌نێوان سونه‌و شیعه، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی له‌ناوبردنی شه‌به‌ك له‌شاری موسڵدا ده‌ستیپێكرد. ژماره‌ی شه‌به‌كی ئه‌و پارێزگایه به‌نزیكه‌ی 450 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێن‌و دوو له‌سه‌ر سێیان له‌تایفه‌ی شیعه‌ن.
له‌و هه‌ڵمه‌ته رێكخراوانه‌دا ته‌نها له‌ناو شاری موسڵدا نزیكه‌ی هه‌زار هاوڵاتی شه‌به‌ك كوژران‌و خانو‌و دوكانی زۆرێكیان ته‌قیندرایه‌وه‌و به‌شێكی گه‌وره‌تریشیان دوچاری راگواستن بونه‌وه‌و په‌نایان برده به‌ر زیاتر له 65 گوندی شه‌به‌كی باكور‌و رۆژهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا.
هه‌ر له‌و كاتانه‌دا تاكه مزگه‌وتی شیعه‌كانی ناوچه‌ی فه‌یسلیه‌ی ناو شاری موسڵ روبه‌روی هێڕشی چه‌كداری بوه‌وه‌و له‌ڕێی بۆمبی چێندراوه‌وه ئیمامی مزگه‌وته‌كه‌و یه‌كێ له‌كوڕه‌كانی كوژران.
له‌ساڵانی رابردودا بارودۆخی موسڵ گه‌یشته راده‌یه‌ك كه گروپه چه‌كداره‌كان خاڵی پشكنینیان له‌ناو شاره‌كه‌دا داده‌مه‌زراند‌و له‌سه‌ر ناسنامه كاری تیرۆركردنیان ئه‌نجامده‌دا، به‌تایبه‌ت كه ناوی هاوڵاتیان له‌و شاره‌دا ئاماژه به‌نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كه‌یان ده‌دات، بۆ نمونه خدیده ته‌نها لای یه‌زیدیه‌كان وه‌ك ناو به‌كارده‌هێندرێت‌و به‌هه‌مان شێوه هه‌ڤاڵ بۆ كورد‌و جۆرج بۆ مه‌سیحیه‌كان.
هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا كه‌نیسه‌كانی شاری موسڵ ربه‌روی هێڕشی تێكده‌رانه بون‌و هاوڵاتیانی مه‌سیحی شاره‌كه دوچاری هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی تیرۆركردن بونه‌وه. هاوكات بارودۆخی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، گه‌وره‌ترین قه‌زای عێراق كه توركمانی شیعه‌و سونه‌ی تێدا نیشته‌جێیه، به‌ته‌واوه‌تی له‌كۆنترۆڵ ده‌رچو، ئیتر توركمانه‌كانی ناو شاری موسڵ كه‌وتنه به‌ر هێڕشه توندوتیژیه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێش خۆیان دژ به‌شه‌به‌ك‌و كورد‌و مه‌سیحیه‌كان‌و ناچار بون شاره‌كه جێبێڵن تا وای لێهات موسڵ بوه شارێك ته‌نها عه‌ره‌بی سونه بۆیان هه‌یه تێیدا بژین‌و چۆڵ بو له‌كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌و ئاین‌و مه‌زهه‌به‌كانی تر.
ئه‌حمه‌د ره‌بیع رۆژنامه‌نوسێكی موسڵاوی ئاگاداری ره‌وشی كه‌مایه‌تیه‌كانی شاره‌كه‌یه، بۆ نیقاشی رونكرده‌وه “به‌ئاشكرا رێكخراوی قاعیده هاوڵاتیانی مه‌سیحی موسڵی كرده ئامانجی كاره تیرۆریستیه‌كانیان‌و مه‌سیحیه‌كان ناچار بون له‌ماڵه‌كانی خۆیان ده‌رنه‌چن‌و پاسه‌وانی به‌رده‌وام بۆ خوێندنگاكانیان دامه‌زرێندران، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌زانكۆدا بون، خوێندنیان جێهێشت”.
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌شه‌قامه‌كانی موسڵدا پیاسه بكات، تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه جل‌وبه‌رگه میلیه‌كان ون بون‌و چیتر وه‌ك جاران ئه‌و تێكه‌ڵه‌ییه‌ی شاره‌كه به‌دیناكرێت. گه‌ر كوردێك یاخود یه‌زیدیه‌ك بچێته ناو شاره‌كه‌وه، جلوبهركی میللی خۆیان له‌به‌رناكه‌ن، چونكه به‌ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێته هۆی كوشتن‌یان، جگه له‌جلوبه‌ركی عه‌ره‌بی نه‌بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر له‌رابردو له‌شه‌قامه‌كاندا ده‌بیندرێت، به‌تایبه‌ت پاش كۆچی به‌رده‌وامی گونده عه‌ره‌ب نشینه‌كان بۆ ناو شاری موسڵ له‌دوو ده‌یه‌ی رابردودا.
ره‌بیع ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه ئه‌و هاوڵاتیه شه‌به‌كانه‌ی له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌رامه‌و كه‌راج شیمال‌و نور‌و جه‌زائیر‌و ناوچه‌ی نه‌بی یونس ماونه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌میان ده‌كه‌ونه به‌شی چه‌پی شاره‌كه، جلوبهركی عه‌ره‌بی (دشداشه) ده‌پۆشن، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ توركمانه‌كان كه له‌هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه.
هه‌رچی له‌باره‌ی ئه‌و كوردانه‌شه‌وه‌یه كه له‌موسڵدا ماون، بریتین له‌وانه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی سیاسی‌و ئیداری‌و سه‌ربازیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا نییه “ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیانی كوردی موسڵ كوژران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمێكیان له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندایه، یاخود خزمێكی به‌رپرسیان له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه”.
له‌پاش روداوی هێڕشكردنه سه‌ر دوو ئۆتۆمبیلی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر (پاس) كه خوێندكارانی مه‌سیحی قه‌زای حه‌مدانیه‌ی گه‌وره شاره مه‌سیحیه‌كانی پارێزگاكه‌ی ده‌گواسته‌وه بۆ زانكۆی موسڵ، پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌سیل نوجه‌یفی داوای له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێڕشه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر كه‌مایه‌تیه‌كانی پارێزگاكه ئه‌نجامبده‌ن.
نوجه‌فی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی پڕۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌كات كه راسته‌وخۆ سه‌ر به‌نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكین له‌وه‌ی هاوكاریی‌و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی لۆكاڵی پارێزگاكه ناكه‌ن سه‌ره‌رای داواكاری به‌رده‌وامی به‌رپرسه لۆكاڵه‌كان بۆ به‌شداریپێكردنیان له‌پلانه ئه‌منیه‌كان. له‌مباره‌یه‌وه نوجه‌یفی وتی “هۆكاری نه‌جوڵان‌و هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتنی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ئاست روداوه به‌رده‌وامه‌كانی موسڵ، ئه‌وه‌یه كه راپۆرتی نا وردیان له‌باره‌ی بارودۆخه‌كه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانه‌وه بۆ به‌رز ده‌كرێته‌وه”.
پارێزگار ره‌خنه‌ی توندی له‌لێكۆڵینه‌وه جینائیه‌كان گرت‌و به “لاواز” وه‌سفی كردن، چونكه ئه‌وانه‌ی پێیان هه‌ڵده‌ستن ئه‌فسه‌ری نوێی سوپان‌و “خاوه‌نی ئه‌زمونی زانستی پێویست نین له‌ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌دا”.
كرده‌وه توندوتیژیه‌كان سه‌رجه‌م كه‌مایه‌تیه‌كانی پارێزگاكه‌ی گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت زیاتر ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه بوروژێندرێن‌و ره‌خنه‌ی توندیان لێبگیرێت كه دوچاری مه‌سیحیه‌كان ده‌بنه‌وه زیاتر له‌وه‌ی روبه‌روی شه‌به‌ك‌و یه‌زیدی‌و توركمان‌و كورده‌كان ده‌بێته‌وه. زۆرێك له‌وانه‌ی سه‌ر به‌و كه‌مایه‌تیانه‌ن، ره‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی لۆكاڵی پارێزگاكه ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی توندیان هه‌یه كاتێك هاولاتیه‌كه‌ی مه‌سیحی ده‌كوژرێت، یان كه‌نیسه‌یه‌ك دوچاری كاری تێكده‌رانه ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی ئه‌وتۆیان نییه له‌كاتی كوشتنی ده‌یان شه‌به‌ك‌و یه‌زیدی‌و توركمان‌و كورد.
له‌مباره‌یه‌وه نوسه‌ری شه‌به‌كی شاكر مه‌حمود ئاماژه به‌چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌دات وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی چوار ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو، به‌ر له‌سێ ساڵ، له‌ناوچه‌ی قه‌حتانیه‌ی رۆژئاوای موسڵ كه بوه مایه‌ی كوشتنی سه‌دان هاوڵاتی یه‌زیدی‌و روخانی ده‌یان خان‌و.
له‌ساڵی رابردوشدا بو كه به‌ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو هێڕش كرایه سه‌ر گوندی ساده‌ی زۆرینه شه‌به‌كی شیعه له‌باكوری موسڵ‌و له‌ئه‌نجامدا ده‌یان هاوڵاتی كوژران‌و بریندار بون. هه‌ر پاش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به‌چه‌ند كاتژمێرێك، به‌هه‌مان شێوه ده‌یان كوژرا‌و بریندار له‌گوندی قوبه‌ی توركمان نشین كه‌وته‌وه له‌باكوری موسڵ، ئه‌مه جگه له‌تیرۆركردنی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان له‌ناوچه جیاكانی شاری موسڵ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌مانه‌دا “هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌دینه‌كراوه” وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌حمود ئاماژه‌ی پێدا. ناوبراو وتیشی “رۆژنامه‌نوسان‌و سیاسیه‌كان یه‌كسه‌ر دێنه وه‌ڵام له‌كاتی هه‌ڕ هێڕشێكی سه‌ر مه‌سیحیه‌كان، به‌ڵام بێده‌نگن له‌ئاست كه‌مایه‌تیه‌كانی تر”.
به‌ڕای ئه‌م نوسه‌ره شه‌به‌كیه، هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه مه‌سیحیه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌ن له‌چاو كه‌مایه‌تیه‌كانی تر “خاوه‌نی قورسایی‌و قوڵاییه‌كی نێوده‌وڵه‌تین كه به‌رده‌وام بوه‌ته هۆكاری فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تی لۆكاڵ‌و ناوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی پاراستنیان، به‌ڵام كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی تر ئه‌و پشتگیریه نێوده‌وڵه‌تیه‌یان نییه‌و كاردانه‌وه حكومیه‌كان له‌ئاست زه‌ره‌ر‌و زینه‌كانیان نین”.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاودێران‌و نوسه‌رانی هاوشێوه‌ی شاكر مه‌حمود‌و حه‌مزه حه‌ماد ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه شاری موسڵ بوه‌ته شوێنێك “جێگه‌ی كه‌مایه‌تیه‌كانی تێدانابێته‌وه”. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره به‌فره ره‌نگ‌و پێكهاته ناسراوبو، ئێستا به‌وه ده‌چێت بوبێته “شارێكی عه‌ره‌بیی سونه‌ی سه‌د ده‌ر سه‌د”.
from
www.niqash.org
Date: July 9, 2010




