سكرتێرى رێكخراوى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان : توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌پیاوان روو له‌زیادبوونه‌، له‌ناویدا 4 حاڵه‌تى كوشتن هه‌یه‌

كوردیو- سلێمانى

سكرتێرى رێكخراوى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان ئاماژه‌ به‌زیادبوونى توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌پیاوان ده‌كات و پێشى وایه‌ رِێكخراوه‌كانى ژنان و ئافره‌تان ئامانجى خۆیان وونكردوه‌.

بورهان عه‌لى، سكرتێرى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان بۆ كوردیو ووتى “به‌پێی ئه‌و داتاو ئامارانه‌ى ده‌ست ئێمه‌ كه‌وتوون له‌شه‌ش مانگى رابردوودا رێژه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر پیاوان له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ روو له‌زیادبوونه‌”

سكرتێرى یه‌كێتى پیاوان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد له‌شه‌ش مانگى رابردوودا 17 كه‌یسى توندوتیژى به‌رانبه‌ر پیاوان گه‌یشتۆته‌ رِێكخراوه‌كه‌یان كه‌ چوار حاڵه‌تى كوشتنى تێدابووه‌، وتیشى “حاڵه‌ته‌كانى دیكه‌ بریتین له‌ جۆره‌كانى ترى توندوتیژى وه‌كو ده‌ركردن و لێدان”.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، حاڵه‌ت هه‌یه‌ به‌هۆى ئاشكرابوونى خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى، ژنه‌كه‌ په‌ناى بردۆته‌ به‌ر كوشتنى پیاوه‌كه‌ى.

بورهان عه‌لى ره‌خنه‌ى له‌ رێكخراوه‌كانى ژنان و ئافره‌تان له‌كوردستان گرت و وتى “زۆرێك له‌و رێكخراوانه‌ ئامانجه‌كانیان وونكردووه‌”.
1146pyawan2
منقول

http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=32376

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

You may use these HTML tags and attributes: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>